موقتەدا سەدر، سور دەزانێت بەرەی تشرینییەکان و ئیمتیداد و سەربەخۆکان بە چل کورسییەوە، هەرگیز ناتوانن گرێکوێرەکە بکەنەوەو حکومەت پێک بهێنن، کەچی ئەمرۆ لە سیناریۆیەکدا ئاسان ئاسان پاسیان ئەداتێ و داوایان لێدەکات وەرن ئێوە حکومەت پێک بهێنن و دەڵێت ئێمەش دەنگ بەو حکومەتە ئەدەین و چونکە پێکهێنانی حکومەت زۆر دواکەوت.
وەک چۆن پێش مانگی ڕەمەزان ماوەی چل ڕۆژی خستە بەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەت و سور دەیزانی سەریان بەرگۆزە بەتاڵەکە دەکەوێت و شکست دەهێنن، ئێستاش دەیەوێت بەو مانۆڕە کەرامەتی سیاسی و پێگەیان بشکێنێ و چیتر مانۆڕسازی نەکەن لەو نێوانەدا.
#موقتەدا_سەدر دەیەوێت خۆی مانۆڕ بکات، خۆی سیناریست بێت، هەرخۆی جەنگاوەرو خۆشی ئاشتیخوازەکەبێت، دەیەوێت ئەو میتۆدە بچەسپێنێت وەک رەهبەری دینیی و دیموکراسیی و ئیسڵاحقوە، بەسەر شیعەو سوننەو سەربەخۆکان و کوردو تەواوی ئێرانیی و عێراقیەکان کە هەرخۆی چارەسەرەو لە دوورەوە لە حەنانەو نەجەفەوە حوکمداربێ وەک ئیمانی زەمانە، وەک حەسەن نەسروڵاو قاسمی سولەیمانی و بە کاریزماو قوەتی مەزهەبی و کاراکتەرەکەی خۆی حوکم بچەسپێنێت وەک ڕێگاخۆشکردن بۆ گرتنەدەستی تەواوەتی مەرجەعیەتی ڕەها. تەنانەت شیعەی ڕادیکاڵ و وەلائییش تێپەڕبکات و بەتۆپزیی موفتیی و جەڕێنەریی هەموو یاساو ڕێساو دۆخەکان بێت.
ههمیشه ئەو فیگەرە عەمامە ڕەشەی ناوی موقتەدایە مانۆڕسازبوەو کوردیشی وەک پردی پەڕینەوە بۆ پرۆژە گەورەکە بەکار هێناوە، چ له سهروهختی نوسینهوهی دهستووری 2005 تا ریفراندۆمی سهربهخۆیی لە ٢٠١٧ و روداوهكانی شانزهی ئۆكتۆبهر و هەڵبژاردنەکانی دەی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ تا هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمان و دروشمی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی "نەشەرقی و نەغەربی”.