ئێمە كێین؟
"كوردنیوز".. دامەزراوەیەكی میدیاییە، لەلایەن كۆمپانیای
"ئۆرەنج سكای"یەوە خاوەندارێتیی دەكرێت، كە كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەتە
و لە ئاداری ساڵی 2018دا دامەزراوە.
دامەزراوەكەمان، لە بڵاوكردنەوەی هەواڵ
و روماڵكردنی میدیایی دا، پشت بە پرەنسیپەكانی پیشەییبون و ئێتیكی مێدیایی
دەبەستێت.
دامەزراوەی میدیایی
"كوردنیوز"، مۆدێلێكی نوێی مێدیایی دەبێت لە سەر ئاستی عیراق و هەرێمی
كوردستان بەتایبەتیی، دامەزراوەیەكی میدیایی، دوور لە مۆركی تائیفیی و رۆحی
ناسیۆنالیستیی.
هەڵوێستەكانی ئەم
دامەزراوە میدیاییە، رەنگرێژنەكراون بە ئایدیۆلۆژیایەكی بەرتەسكی حزبیی و
لایەنگیریكردن بۆ ئایدیۆلۆژیایەكی دیاریكراو، بەڵكو لایەنگری ماف و داواكانی
هاوڵاتیانە بەگشتیی و نەوەی نوێ بەتایبەتیی.
ئێمە لە تەنها دیدێكەوە لە هەمو گەلانی
عیراقیی دەڕوانین، بە كورد و عەرەب و توركمان و نەتەوەكانی دیكەو كۆی باوەڕدارانی
ئایینە جیاوازەكان.
بڕوایشمان بەوەیە كۆكردنەوەی دەنگ و رەنگ و بۆچونی جیاجیای
هاوڵاتیان لەسەرتاسەری عیراق دا، نهێنیی سەركەوتنەكانمانە، بە لەبەرچاوگرتنی
راستگۆیی و بوێریی لە بڵاوكردنەوەو بەدواداچونە میدیاییەكانماندا.
ئێمە، لە قۆناغی سەرەتادا
بە زمانی كوردیی پەخشدەكەین و بۆ قۆناغەكانی داهاتوی كاری میدیاییمان، بەو
زمانانەی دیكەیش هەواڵ و روماڵكردنەكانمان بڵاودەكەینەوە، كە لەسەر ئاستی عیراق بە
زمانی فەرمیی هەژماردەكرێن.
كەناڵی ئاسمانیی كوردنیوز، كە بەشێكە لە
دامەزراوەكەمان، لەسەر مانگی دەستكردی "NileSat" لەسەر فریكوێنسی:
"12521 V 27500 "پەخشدەكرێت، سەرەڕای پەخشكردنی لەرێی ماڵپەڕی سەرەكیی
دامەزراوەكەمانەوە، بەم ناونیشانە:
www.kurdnewstv.net
دامەزراوەی میدیایی كوردنیوز