دژەخۆر و سوودەکانی

دژەخۆر و سوودەکانی
دژە خۆر ( ڕۆژ )
بەرهەمێکە بەکاردێت بۆ پاراستنی پێستمان لە تیشکە زیان بەخشەکانی سەروی وەنەوشەیی UVA _ UVB.


سودەکانی بەکارهێنانی دژە خۆر :
_پاراستنی پێست لە تیشکی سەروو وەنەوشەیی.
_ پاراستنی پێست لە توشبوون بە شێرپەنجەی پێست.
_ پاراستن لە سوربوونەوە و هەوکردن.
_ ڕێگری لە سوتانەوەی پێست بەهۆی تیشکی خۆر.
_ ڕێگری بوون لە زوو چرچ و لۆچی.



چ جۆرە دژە خۆرێک بۆ پێستم بەکاربهێنم :
_پێستی چەور : ئەوانەی پێستیان چەورە وا باشە لە جۆری جێڵ یان سپرا بەکاربهێنن.
_ پێستی وشک : ئەوانەی پێستیان وشکە وا باشە لە جۆری ۆیل ( زەیت ) بەکاربهێنن.
_ پێستی هەستیار : ئەوانەی پێستیان هەستیارە لە جۆری فیزیایی sun block بەکاربهێنن.


چۆن دژە خۆرێکی گونجاو هەڵبژێرم :
سەیری دەکەی ئەگەر لە سەری نوسرابوو broad spectrum ئەوەیان زۆر باشە چونکە ئەم جۆرەیان هەردوو تیشکی UVA_UVB دەگەرێنێتەوە.


چۆنیەتی بەکارهێنانی:
کرێمەکەی لە ژێر ماکیاژ بەکاردەهێنی ، ئەگەر ماکیاژت بەکارهێنا پێویستە بۆ نوێ کردنەوەی دژە خۆرەکەت پاش دوو کاتژمێر سپڕای دژە خۆر لەسەر ماکیاژەکەت بدەی بۆ ئەوەی ماکیاژەکەت تێک نەچێت.

PM:01:39:10/03/2022