كوردنیوز زانیاری نوێ‌ لەبارەی دابەشكردنی دوو موچە پێكەوە ئاشكرادەكات

كوردنیوز زانیاری نوێ‌ لەبارەی دابەشكردنی دوو موچە پێكەوە ئاشكرادەكات
کوردنیوز
ئەگەر حكومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێمی كوردستان پابەند بێت بە رێككەوتنی لەگەڵ بەغدا، حكومەتی عێراق پارەی دوو مانگی بودجەو موچە پێكەوە دەنێرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست كوردنیوز كەوتووە، ئەو شاندەی هەرێم هەفتەی رابردوو چوونەتە بەغدا، چەند كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی ئەنجامداوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكاندا، بەرپرسانی حكومەتی عێراق، جەختیانكردووەتەوە، كە دەبێت پابەند بێت بەو رێككەوتنەی لەگەڵ بەغدا لەبارەی دۆسییەی نەوت واژوویان كردووە.

سەرچاوەیەكیش بۆ كوردنیوز لە بەغداوە ئاشكرایكرد، كە بەرپرسانی عێراقی جەختیانكردووەتەوە، ئەگەر هەرێم پابەند بێت بودجە و موچەی مانگی شەش و حەوت پێكەوە بۆ هەرێم دەنێرن.

AM:11:15:23/07/2023