بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە بەرگری شارستانی هۆشداریدا

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە بەرگری شارستانی هۆشداریدا
کوردنیوز
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە هۆشداری دا.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا روونیدەکاتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی گەرما کە رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە دەبێت هاوڵاتییان ئاگاداری خۆیان بن و لە پێناو پاراستنی گیانی خۆیان و بەدووربوون لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە.

رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتی شارستانی ئەمانەن:
١.ئاگاداری تەندروستی خۆت بە هەوڵبدە ڕاستەوخۆ بەر تیشکی خۆر نەکەویت لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەتایبەت منداڵ و بە تەمەنەکان .
٢. ناوچە پیشەسازیەکان ئەوانەی کاری لەحیم و بڕینەوەی ئاسن و تۆرنە دەکەن ووریا بن لە گەرم بوونی ئامێرەکان .
٣. ئەوانەی کاری بۆیاخ و تەنەر و دەکەن و بەنزین بەکاردەهێنن هەوڵبدەن لە کاتی نیوەڕۆ کارنەکەن بۆ سەلامەتی خۆیان .
٤. ئەم کەلوپەلانە لەناو ئۆتۆمۆبیل بەجێمەهڵێن ( چەرخ ، بۆن ، معتر ، دەبەی ئاو،پاوەر بانک ) .
٥. لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل ئەگەر بۆ کارێکی گرنگ نەبێت لە کاتەکانی نیوەڕۆ باش نیە بەتایبەت تەکسی و ئۆتۆمبێلە مۆدیل نزمەکان .
٦. تێکردنی بەنزین وگاز و غاز لە ئۆتۆمۆبیل لە کاتەکانی نیوەڕۆ هەڵەیە .
٧. ئەو بارهەڵگرانەی کاری گواستنەوەی بەنزین و گاز و غازی LPG دەکەن بەهیچ شێوەیەک ڕێگە پێدراو نین بەڕۆژ کار بکەن تەنیا شەوان ڕێگە پێدراون .
٨. ئەو ئۆتۆمۆبیلانەی غازی ماڵان دەفرۆشن باشترە لە دوای کاتژمێر ١١:ی پێش نیوەڕۆ کار نەکەن بۆ سەلامەتی گشتی .
٩. بەنزینخانەکان بەگشتی دەبێت زۆر وریا بن لە کاتی هێنانی بەنزین و بەتاڵ کردنی بۆ خەزانەکان .
١٠. گیزەر و ئامێری کارەبای زیاد لە ماڵەکەت بکوژێنەوە .
١١. هەوڵبدە لە کاتی نیوەڕۆ سەفەر و گەشت مەکە بۆ دەرەوەی شار .
١٢. فڕێدانی جگەرە لە جامی ئۆتۆمۆبیلەکەت لەوانەیە رووداوی ئاگرکەوتنەوە بەدوای خۆیدا بهێنێت .
١٣. مۆلیدەکانی گەڕەک ئاگاداری گەرم بوونی مۆلیدەکان بن .
١٤. لە هەر بارودۆخێکی نەخوازراو پەیوەندی بە ژمارە ١١٥ بکە بۆئەوەی تیمەکان زوو بگەنە شوێنی مەبەست.

AM:10:29:13/08/2023