بەهۆی دواکەوتنی مووچە بایکۆتی فەرمانبەران دەستیپێکرد

بەهۆی دواکەوتنی مووچە بایکۆتی فەرمانبەران دەستیپێکرد
کوردنیوز
بەهۆی پێنەدان و دواکەوتنی موچە بەشێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییە جیاوازەکان لە سەرتاسەری هەرێم بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی دواکەوتنی موچەی مانگی شەشەوە هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی رۆژئاو و سەرۆکایەتی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سەرچنار لە سلێمانی و
فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچەوە بایکۆتی کاریان کرد.
هاوکات، بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ و یەکەی قەرزی بچوک لەو قەزایە بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد.
لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانیش، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان و بانکی خانووبەرەی ئەو ئیدارەیە نەچوونەوە سەر کارەکانیان.
لە لایەکی دیکەشەوە، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی دەربەندیخان دەستیان بە بایکۆت کرد و دەڵێن، بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە ناگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
ئەمەش دوای ئەوەدێت وە مانگی هەشت دێت بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی ٦ دابەش نەکراوە، کە هۆکارەکەی لە ئەستۆی پارتی و یەکێتیدایە.

AM:11:48:31/07/2023