جیاوازی مووچەی مامۆستای سەردەمی پاشایەتی لەگەڵ ئێستادا

جیاوازی مووچەی مامۆستای سەردەمی پاشایەتی لەگەڵ ئێستادا
حەسەن جاف-نوسەر

ئایا زانیوتانە لە سەردەمی حوکمڕانی پاشایەتی دا لەوڵاتی عێراق ، مووچەی مامۆستایەک ۱۲ دینار بووه و یەک مسقاڵ زێڕیش هەر لەو سەردەمە ٤۹۰ فلس بووە ، واتا ئەو مامۆستایە لە توانایدا بووە بەو مووچەیەی ۲۸ مسقاڵ زێڕی پێبکڕێت ، لە ئێستاشدا ئەگەر مووچەی هەر مامۆستایەک بە ٥۰۰ هەزار دینار ئەژماری بکەین لە کاتێکدا مسقاڵێکی زێڕ ۳۹۰ هەزار دینارە ، واتا ئەو مامۆستایە دەتوانێت مسقاڵ و نیوێک زێڕ بەو مووچەیەی بکڕێت .


ئەگەر لێکدانەوەی بەهای مسقاڵە زێڕەکان و مووچەکەی سەردەمی پاشایەتی لە گەڵ ئەمڕۆدا بکەیت دەبوایە مووچەی ئەم مامۆستا داماوە وەک نموونەیەک بۆ هەموو فەرمانبەران هێناومەتەوە ۱۱ ملیۆن دینار بوایە ، ئەمە بەراوردێکە لەنێوان ژیانی جاران و سیستەم و نەخشەو پلانی پیاوانی دەوڵەتی جاران لە گەڵ ئەمڕۆدا کەچی لە لایەن فریکە سیاسی و بە ناو نووسەر بەسەردەمی حوکمی تاک ڕەوی و دواکەوتن ناودەبرێت . تەنها نموونەیەکی بچووک بوو ، ئەوانەی ئەو سەردەمەیان لەیادە ڕەنگە گەواهیمان بۆ بدەن .