لەسەر سکاڵای نەوەی نوێ بۆ گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە

لەسەر سکاڵای نەوەی نوێ بۆ گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە

کوردنیوز
ئەمڕۆ دووشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق تایبەت بە سکاڵاکەی نەوەی نوێ بۆ گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە کۆدەبێتەوە.
دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵای فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، دژی پەسەندنەکردنی بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچە کۆدەبێتەوە و فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت، بڕگەکە دەنگی پێویستی هێناوە و دەبێت کامێراکان لێبدرێنەوە.
کاتێک یاسای بودجە پەسەندکرا ، فراکسیۆنی نەوەی نوێ واژۆی پەرلەمانتارانی کۆکردەوە بۆ چەسپاندنی پاشەکەوتی موچە وەک قەزری حکومەتی هەرێم لە بڕگەیەکی یاسای ١٣ـی قەرزەکانی سەر هەرێم لە بودجە و پابەندکردنی بە گەڕاندنەوەی، بەڵام دواتر بەهۆی نەهێنانی دەنگی پێویست بڕگەکە رەتکرایەوە.
فڕاکسیۆنی نەوەی نوێش لە پەرلەمانی عێراق لە داداگای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد و دوای لێدانەوەی کامیراکانی چاودێری نێو پەرلەمان و دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکانی کرد و باسی لەوەکرد، بڕگەکە دەنگی پێویستی بەدەستهێناوە بەڵام بە ئەنقەست تێنەپەڕێندراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا نەوەی نوێ دوو سکاڵای لەسەر پاشەکەوتی موچە لە دادگای فیدراڵی تۆمارکردووە یەکەمیان دژی پاشکەوتکردنی موچە و دووەمیان دژی پەسەندنەکردنی بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتەکە لە بودجەدا.

AM:11:51:24/07/2023