شاسوار عەبدولواحید و محەمەد شیاع سودانی لەبارەی بودجە و مووچە و هەڵبژاردن کۆبوونەوە

شاسوار عەبدولواحید و محەمەد شیاع سودانی لەبارەی بودجە و مووچە و هەڵبژاردن کۆبوونەوە
کوردنیوز
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەو تاوتوێی بودجە و مووچە و هەڵبژاردنیان کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگیان کرد لەبارەی هەڵبژاردنەکان و ناردنی پشکی هەرێم و موچەی فەرمانبەرانەوە ، هەروەها سودانی بەڵێنیدا موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بە بەرپرسانی هەرێمی وتووە، پێویستە تەواوی یاسای بودجە جێبەجێ بکرێت نەک تەنها چەند بڕگەیەکی.
وتیشی، "لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی ئەوەمان کرد کە هەرچەندە بەرپرسانی هەرێم کەمتەرخەم بن، نابێت فەرمانبەران زەرەرمەند بن."
سودانی جەختیشیکردۆتەوە دەبێت هەڵبژاردنی هەرێم ئەنجام بدرێت، چونکە ناکرێت هەرێم بێ پەرلەمان و خاوەن حکومەتی ماوەبەسەرچوو بێت و ئەو حکومەتەی ئێستا نادەستوورییە.

PM:01:09:31/07/2023