کوردنیوز
عێراق بڕیاریدا مووچەی ٢٢ هەزار موەچەخۆری خانەنشینی ببڕێت کە بە ساختە مامەڵەکانیان بۆ کراوە و موچەیان بۆ بەستراوە.
ماهر حسێن سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق ئاشکرایکرد، یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی دەستەکە هەماهەنگییە لەگەڵ دەستەی دەستپاکی و دیوانی
چاودێری دارایی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو حاڵەتانەی کە دەبنە هۆی زیادبوونی موچەخۆری نادیار.
ئەوەشی وت کە لە ماوەی رابردوودا لەرێی کارمەند و چەند دەسەڵاتدارێكەوە چەندان هاوڵاتی وەک موچەخۆر لە لیستی خانەنشینان تۆمارکرابوون کە ژمارەیان ٢٢ هەزار هاوڵاتیە. وتیشی، لە ئێستادا لە لیستی موچەخۆران دەرکراون و ئەمەش دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ٨٠٠ ملیار دینار بۆ خەزێنەی وڵات.
وتیشی، ئەمەش هاوکارێکی باشدەبێت لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی زیادکردنی موچەی خانەنشینان کە بۆ هەر موچەخۆرێک ١٠٠ هەزار دینار زیادکرابوو.