خەڵکی کوردستان، لەدوای دزین و ئاڵوگۆڕی دەنگەکانیان، پێویستیان بە گەڕانەوەی متمانەو ئومێدە، بۆ ئەوەی چوار مانگ، دوای هەڵبژاردنێکی ساختە، جارێکی تر متمانەیان بۆ دەنگدان و هەڵبژاردن و خەباتی په‌رلەمانی بگەڕێتەوە.
نا ئومێدی ئێستای دەنگدەری کورد، دوای ئەو ئەنجامە عه‌جیبه‌ی هەڵبژاردنی په‌رلەمانی عێراق و دەست گەیشتنی پارتی و یەکێتی بە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی ژماردنی دەنگەکان، لە ئاستێکدایە کە بڕوا بوون بە خەباتی په‌رلەمانی و هەڵبژاردن، بۆ گۆڕانکاری لاواز بوە و بەشێک لە خەڵک، هەڵبژاردن بە رێگەی راست و گەیشتن بە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات نابینن، کە ئەمە مەبەست و ئامانجی ده‌سه‌ڵاتدارانه.
ئه‌وترێت، لە دوای ٢٧ ساڵ حوکمڕانی خراپ و نادروست، دروست کردنی بەرهیەک بەرامبەر یەکێتی وپارتی بۆ بەشداریكردن، لە هەڵبژاردنی په‌رلەمانی کوردستان، لەهێزە دەنگ دزراوەکان لە هەموو کات گرنگترە و یەکێکە لە پێویستیەکانی قۆناغەکە گێڕانه‌وه‌ی ئومێد بۆ هاوڵاتیان.
داوا ده‌كرێت، هێزه سیاسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی، له ئاستی ئه‌و بهرپرسیارهیه سیاسیه‌دا بن و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ گێرانه‌وه ئومێد، بۆ هاوڵاتیان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه سه‌خته.
تاوتوێكردنی به‌رپرسیاریه‌تی هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه‌و گێڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ هاوڵاتیان، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دیبه‌یتی ئه‌مشه‌ومان ده‌بێت به‌میوانداری هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان:
عومه‌ر عینایه‌ت، ئه‌ندامی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان
د.فاتیح سه‌نگاوی، مامۆستای زانكۆ
د.كاروان حه‌مه‌ساڵح، مامۆستای زانكۆ
كاوه عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ، كه لهستۆدیۆكانمان له‌شاری هه‌ولێره‌وه له‌گه‌ڵماندان.