پێنج ژن بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

پێنج ژن بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
کوردنیوز
پێنج ژن بە تۆمەتی دزینیکردن لە چەند دوکانێکی زێڕنگەر، لە سلێمانی دەستگیرکران.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ، پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "دوای‌ تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی كه‌ له‌ناو بازاڕی‌ ئاڵتون فرۆشان دزیكراوه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كیانیان ده‌ستپێكرد و توانرا پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن".

هەروەها، تۆمه‌تباره‌كان ئافره‌تن‌ و چواریان به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ عه‌ره‌بن ‌و پێشینه‌ی‌ تاوانیان هه‌یه‌ و پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ دیكه‌ ده‌ستگیركراون.

پۆلیسی سلێمانی وتیشی، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ و ئێستا به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادان راگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.بە تۆمەتی دزینیکردن لە چەند دوکانێکی زێڕنگەر، پێنج تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران.

AM:11:04:08/12/2022