سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان دەڵێت "ئەگەر ئێران هێرشی زەمینی بکات خۆی لە ناو دۆزەخدا دەبینێتەوە

سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان دەڵێت
کوردنیوز
سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت "ئەگەر ئێران هێرشی زەمینی بکات خۆی لە ناو دۆزەخدا دەبینێتەوە، بە هیچ جۆرێک دەستیان لێناپارێزین و تێکیان دەشکێنین" .

حسێن یەزدانپەنا، سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان دەڵێت"بائێران بە زەمینی هێرشمان بکاتە سەر نەک لە ئاسمانی بێ قەڵغانەوە، چوونکە ئێمە دەوڵەت نین، ئەگەر دەوڵەت بووینایە بە جۆرێکیتر وەڵاممان دەدایەوە. هەرێم ئەو توانایەی نییە ئاسمان بپارێزێت".

لەلایەکی دیکەوەهێرشەکانی دوێنێی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی هەرێم کاردانەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی و ئەمریکای لێکەوتەوەو بە پێشێلکردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان ناوی دەبەن.

PM:12:47:15/11/2022