لە سبەینێەوە لە دهۆک کار بەسیستمی نوێ‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت و لە سلێمانیش لە چەند رۆژی داهاتوودا دەبێت، کە هه‌ر پارێزگایه‌ك كۆدێكی تایبه‌ت به‌خۆی هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردنیوز، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ نیسانی ٢٠٢٢، فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، به‌ستنی تابلۆی نوێ‌ی ئۆتۆمبێل ده‌ستیپێكرد، كه سه‌ره‌تا ته‌نیا بۆ ئۆتۆمبێلی ژماره كاتی به‌رده‌سته.
هەروەها بڕیارە لە سبەینێەوە لە دهۆک کار بەسیستمی نوێ‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل بکرێت و لە سلێمانیش لە چەند رۆژی داهاتوودا دەکرێت، بەوپێەی له‌مه‌ودوا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ژماره كاتین و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ تۆمار ده‌كرێن، تابلۆی نوێیان بۆ ده‌به‌سترێت، كه نێوده‌وڵه‌تیشه و ده‌توانن گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی پێبكرێت.
هاوکات، پارێزگای هه‌ولێر كۆدی (22)ی پێدراوه، پارێزگای سلێمانی كۆدی (21) و پارێزگای دهۆكیش كۆدی (24)ی پێدراوه.
سەبارەت بە شێوازی تابلۆی تۆماری ئۆتۆمبێلەکان، بەم شێوەیەیە:
یه‌كه‌م: ئه‌و تابلۆیانه‌ى كه ئێستا ته‌رخان كراون له ژماره (1 تا 99999) پێتى (A) بۆ ژماره‌كه زیاد ده‌كرێت و هه‌مان ژماره‌ى خۆى بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه.
دووه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخان كراوه له ژماره (100000, 200000, 300000, 400000, 500000, 600000, 700000, 800000, 900000) دووباره تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه و ژماره‌ى دووه‌م له لاى چه‌پ لاده‌درێت و پیتێكى (M) بۆ زیاد ده‌كرێت.
سێیه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخان كراوه له ژماره (100001) تا دوایین ژماره دووباره تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه و ژماره‌ى دووه‌م له لاى چه‌پ لاده‌درێت و پیتێكى بۆ زیاد ده‌كرێت به‌پێى ئه‌م پیتانه‌ى خواره‌وه به‌پێى ژماره‌ى دووه‌م كه لابراون.
چواره‌م: ژماره‌ى سێیه‌م له لایى چه‌پ لاده‌برێت ئه‌گه‌ر لابردنى ژماره‌ى دووه‌مى لایى چه‌پ ببێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى كه گشت ژماره‌كانى تابلۆ وه‌ك یه‌ك لێ بێت (ژماره‌ى نایابى وه‌ك یه‌ك) و پیتێكى (M) بۆ زیاد ده‌كرێت.