کەشناسی هەرێم: تاوە بارانی بەخوڕ دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی هەرێم: تاوە بارانی بەخوڕ دەستپێدەکاتەوە
کوردنیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تاوە بارانی بەخوڕ دەبارێت.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و تاوە بارانی بەخور دەبارێت و جار جارەش تەرزەی لەگەڵدایە.

هەروەها سبەی سێشەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە بارانی پچرڕ پچڕ لەناوچە جیاکاندا و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

 

PM:02:06:25/04/2022