بانکی رافیدەین مووچەی مانگی پێنج دابەشدەکات و جەژنانەش دەدات

بانکی رافیدەین مووچەی مانگی پێنج دابەشدەکات و جەژنانەش دەدات
 
کوردنیوز
بانکی رافیدەینی عێراق بڵاویکردەوە، موچەی مانگی ئایاری کرێکارانی خانەنشین دابەشدەکرێت و جەژنانەشیان پێدەدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢، بانکی رافیدەینی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، بڕیاریانداوە مووچەی مانگی ئایار (پێنج)ی کرێکارانی خانەنشین دابەشبکرێت و هەر کرێکارێکی خانەنشین بڕی ١٠٠ هەزار دیناری وەک جەژنانە پێیدەدرێت.

لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەکراوە، تەواوی رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە تەواو کراون و لە رۆژی چوارشەممەوە دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی نەبوونی پارە لەبانکەکاندا هەموو مانگێک دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت، ئەمە جگە لەوەی حکومەتی هەرێم ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا و داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوریییەکانی هەیە.

PM:12:11:25/04/2022