سلێمانی؛ بۆ رۆژی دووەم خۆپیشاندانی خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی بەردەوامە

سلێمانی؛ بۆ رۆژی دووەم خۆپیشاندانی خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی بەردەوامە
کوردنیوز
لە سلێمانی خۆپیشاندانی خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی پێی نایە رۆژی دووەمەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤، جارێکی دیکە خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی خۆپیشاندانیان کرد و بایکۆتی کارەکانیان کرد.

خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی ناڕەزایی دەردەبڕن لەوەی جیاوازی لەنێوان شارەکانی هەرێم دەکرێت و ئاگادارن لەوەی دامەزراندن لە دهۆک و زاخۆ کراوە.


خۆبەخشان روونیشیدەکەنەوە، کە بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردن و کەرتی تەندروستی ئیفلیج دەکەن.

لەلایەکی دیکەشەوە، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبایی سلێمانی بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە.

 


AM:10:57:25/04/2022