سلێمانی؛ ئەمڕۆش پارە لە بانکەکاندا نییە

سلێمانی؛ ئەمڕۆش پارە لە بانکەکاندا نییە
کوردنیوز
دووبارە نەبوونی پارە لەبانکەکانی سلێمانی بۆتە بارگرانی بۆسەر ژیانی مووچەخۆران و خانەنشینان.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢، لە سلێمانی دووبارە خانشینان لەبەردەم بانکەکاندا لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەکانیان و پارەش لە بانکەکاندا نییە.

خانەنشینان بەهۆی پاڵەپەستۆ و چاوەڕوانی زۆرەوە دۆخی تەندروستی بەشێکیان تێک چووە.

لەلایەکی دیکەوە بڕیارە هەر ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی کارەباش دابەشبکرێت بەڵام پێیان وتراوە کە هێشتا پارە لە بانکەکاندا نییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرەڕای ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێم و زیادبوونی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەکان، بەڵام حکومەتی هەرێم بەردەوامە لەوەی مووچە بە سستی دابەشبکات و ئەمەش نیگەرانی لێکەوتۆتەوە.

AM:10:44:25/04/2022