ئەنجامی لێكۆڵینەوەی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگەو سوپای عێراق دەریدەخات ئەو هێرشە موشەكییانەی كە كراونەتەسەر كێڵگەی غازی (كۆرمۆر)، لەناو قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستانەوەو لەپشت لیوای (16)ی هێزی پێشمەرگەوە ئاڕاستە كراون.
لیژنەی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگەو سوپای عێراق ئەنجامی لێكۆڵینەوەی خۆی سەبارەت بەو سێ هێرشە موشەكییە راگەیاند كە بەمدواییە كرایەسەر كێڵگەی (كۆرمۆر) لەنزیك ناحیەی (قادر كەرەم).
بەپێی ئەوەی لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەدا هاتووە، هێرشەكە لەناو قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستاندا ئەنجامدراوە.