جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ تاكە لایەنی هەرێمە بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رازی نییە

جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ تاكە لایەنی هەرێمە بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رازی نییە
كوردنيوز:
جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ تاكە لایەنی هەرێمە بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رازی نییەو دەیەوێت لەوادەی خۆی ئەنجامبدرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست كوردنیوز كەوتووە، سەرجەم لایەنەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانن، كە بڕیارە مانگی 10ی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ تاكە لایەنی هەرێمی كوردستانە لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نییەو جەخت دەكاتەوە، كە دەبێت لەوادەی خۆی ئەنجامبدرێت.

زانیارییەكان ئاماژە بەوەش دەكەن، كە جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ تاكە لایەنە بەشداری ئەو سێ‌ كۆبوونەوەیەی لایەنەكانی نەكردووە، كە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەسەرۆكایەتی هەرێم كراون.

AM:11:53:30/06/2022