کوردنیوز
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین روو لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.
رۆژی ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٢، کەشناسی سلێمانی بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان و عێراق بگرێتەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، شەپۆلی خۆڵبارینەکە تا رۆژی یەکشەممە بەردەوامی دەبێت و لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاواز دەبێت و کاریگەری زیاتر لەسەر کەرکوک و گەرمیان دەبێت.
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش وەک خۆی دەمێنێتەوە.