نرخی نەوت بەرزبوەوە

نرخی نەوت بەرزبوەوە
کوردنیوز
ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت بەرزبوەوەو نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٩٩ سەنتە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی پێنوێنى بۆڕسەى بازاڕی نەوت لە جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٩٩ سەنتە و بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی دۆلارێک و ٢٦ سەنت بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی (تێکساس) بە ٨٠ دۆلار ٥٨ سەنتە.
سەرەڕای راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی حوزەیران حەوت ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و بە وتەی بەرپرسانی عێراق پێشبینی دەکرێت دوای سەردانەکەی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق کێشەی هەناردەی نەوتی هەرێم چارەسەر بکرێت.

AM:10:08:29/07/2023