دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر بەرزبووەوە

دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر بەرزبووەوە

کوردنیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر بەرزبوەوەو نزیک بوویەوە کە ١٥٢ هەزار دینار.
بەپێی زانیارییەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمەش بەبەراود بە رۆژانی رابردوو نرخەکەی بەرزە.
بەهۆی سەپاندنی سزای ئەمریکا بەسەر ١٤ بانکی عێراقیدا بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە سەروو ١٥٠ هەزار دینار لەکاتێکدا پێش سەپاندنی سزاکان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

AM:10:20:23/07/2023