سودانی هۆشداری دەداتە سوید

سودانی هۆشداری دەداتە سوید
کوردنیوز
محەمەد شیاع سودانی هۆشداری دەداتە سوید لەبارەی پچڕاندنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵیدا.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ، وەزیری دەرەوە، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکومەت ئەنجامدا و هۆشداریشی داوەتە وڵاتی سوید "لەئەگەری دووبارە بوونەوەی سوتاندنی قورئان سەرجەم پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە دەپچڕێنن"
لەلایەکی دیکەوە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی ئیدانەی سوتاندنی باڵیۆزخانەی سویدی کردووە لە عێراق، داواشیکردوە سەرجەم ئەو لایەنانەی کەمتەرخەمن لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە پاراستن و دابینکردنی ئاسایش بۆ سەرجەم باڵیۆزخانە و دیپلۆماتکارە بیانیەکان لە عێراق.

PM:03:13:20/07/2023