بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە، بزانە هۆکارەکەی چییە؟

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە، بزانە هۆکارەکەی چییە؟
کوردنیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای دۆلار بە زیاتر لە ١٤٩ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمەش بەبەراود بە رۆژانی رابردوو بەهاکەی زیاتر بەرزبۆتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، زیاتر لە ٢٠ رۆژە یاسای بودجە لە رۆژنامەی فەرمی عێراقدا بڵاوکراوەتەوە کە تیایدا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار دیاریکراوە و بانکی ناوەندی عێراق بەو نرخە مامەڵەی بە دۆلارەوە دەکات بەڵام لە بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە جیاوازی نزیکەی ٢٠ هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کوردنیوز کەوتووە، لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی و هەولێر جموجۆڵێکی زۆری هاوڵاتییانی هەیە و خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە.
کوردنیوز لە زاری سەرچاوەیەکەوە ئەوەشی زانیووە، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی دۆلار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە سەدان کەس هەڵیانکوتایە سەر دەروازە سەرەکییەکانی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا سوتاندیان.
هەروەها لە لایەکی دیکەشەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای 14 بانکی عێراقی دا بەوەی کە بۆیان نییە مامەڵە بە دۆلارەوە بکەن، ئەم بانکانەش لقیان لە هەولێر و سلێمانی هەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کەمێک پێش ئێستا بانكی ناوەندی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار بڕی (232) ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە بڕی 202,386,896 بەشێوەی حەواڵە بووەو بڕی 232,286,896 بەشێوەی نەقدە.

PM:02:36:20/07/2023