وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا
کوردنیوز
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نوسراوێکیدا کە بۆ سەرۆکایەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی ناردووە، تێیدا داوا دەکات رۆژی ١٨ی شوباتی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.


کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق روونیانکردەوە بەهۆی ئەوەی ناتوانن هەڵبژاردنەکانی هەرێم و هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق لە یەک کاتدا ئەنجامبدەن، پێشنیاز دەکەن هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە ١٨ـی شوباتی ٢٠٢٤ ئەنجامبدرێت.

لە نوسراوەکەدا، کۆمسیۆن داوای لە سەرۆکایەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم کردووە تا ١ـی ٨ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکان دیاری بکات و زیاتر دوای نەخات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی هەرێم دایاریبکرێت و داوای لە کۆمیسیۆن کرد لەبارەی پرسی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم گفتووگۆ بکات.

PM:04:05:19/07/2023