محەمەد ئیسماعیل دۆسیەیەکی مەترسیداری تەندروستی هەرێمی ئاشکراکرد

محەمەد ئیسماعیل دۆسیەیەکی مەترسیداری تەندروستی هەرێمی ئاشکراکرد

کوردنیوز
محەمەد ئیسماعیل پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند"بەرپرسانی تەندروستی هەرێم لەکاتی خۆی ناچنە بەغدا بۆ وەرگرتنی دەرزی گەشەی منداڵ تا خەڵک مەجبور بێ لەبازاڕ بیکڕێت! کەئەمە تاوانێکی گەورەیە".
ئەمڕۆ محەمەد ئیسماعیل نوسراوێکی وەزیری تەندروستی عێراقی بڵاوکردەوەو لەوبارەوە دەڵێت" وەڵامی ساڵح مەهدی وەزیری تەندروستی عێراق لەسەر کتابێکی ئێمە کە بۆ ئەو دەرمانە دوادەکەوێت بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێم، ئەوەیە کە بەرپرسانی تەندروستی هەرێم لەناویاندا هەولێر لەکاتی خۆیدا نایەن بۆ وەرگرتنی دەرزیەکەو تاخیری دەکەن".
ساڵح مەهدی روونیشیکردۆتەوە لە نوسراوەکەدا "دەزانن بۆ تاخیری دەکەن؟ چونکە دەرزی گەشەی منداڵ ئەبێ مانگانە لەکاتی خۆیدا لەو منداڵانە بدرێ کە گەشەیان نیە، کە لەکاتی خۆی بەردەست نەبوو خەڵک مەجبورە لەبازار بیکڕێ ئەم دەرزیەش دەرزیەکە سعری زۆر گرانەو لەسەروی ۲٠٠ هەزارە بۆ یەک دەرزی، واتە دەسەڵاتە دزەکەی هەرێم چاوی بڕیوەتە ئەمەش و دەیەوێ لەبازار خەڵک دەرزی ئەوان بکڕێت و بێبەرامبەر لەکاتی خۆی نەدرێ بەخەڵک کە ئەمە تاوانێکی گەورەیە بەرامبەر ئەو منداڵە نەخۆشانەو کەسوکاریان".

PM:02:29:19/07/2023