ژمارەی دامەزراوانی پاسەوانی سنور ئاشکرادەکرێت

ژمارەی دامەزراوانی پاسەوانی سنور ئاشکرادەکرێت
کوردنیوز
وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور ژمارەی دامەزراندنی پاسەوانانی سنور ئاشکرادەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەقید کاروان خۆشناو، وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور رایگەیاند،"لە کۆی 2600 کەس تەنیا 900 کەس بۆ پاسەوانی سنوور لە هەرێمی کوردستان ناویان هاتووەتەوە".
عەقید کاروان روونیشیکردەوە "سێ رۆژە لیژنەیەک لە بەغداوە هاتووە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانە دەکات کە ناویان هاتوەتەوە و تاوەکو ئێستا رێکارەکانی دامەزراندنیان دیار نییە".
ئەوەش لە کاتێکدایە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا بەمەبەستی زیادکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنور لە هەرێمی کوردستان، دەرفەتی دامەزارندن بۆ سێ هەزار کەس لە ئاستی هەرێم و عێراق بکاتەوە و پێشکەشکردنەکەش لەرێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنییەوە بوو.
بەوتەی بەرپرسانی پاسەوانی سنوری سەر بە حکومەتی عێراق ئامانج لە دامەزارندنەکە، توندوتۆڵکردنی سنورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

PM:12:34:19/07/2023