سودانی وەزارەتی دارایی عێراقی ڕاسپارد موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت

سودانی وەزارەتی دارایی عێراقی ڕاسپارد موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت
کوردنیوز
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێکارەکانی دابین کردنی پارەی مووچە خۆرانی هەرێمی گرتەبەر.
بەپێی زانیارییەکانی کوردنیوز، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، داوای لە تەیف سامی وەزیری دارایی کردووە کە کارئاسانی بکەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات پارەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە دوێنێ سێشەممە دوای کۆتایهاتنی کۆبونەوەی نێوان شاندی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم وحکومەتی فیدڕاڵی هیچ بڕیارێک بۆ ڕەوانە کردنی پشکی هەرێم لەبودجە ڕانەگەیەنراو تائێستاش دیارنیە کەی موچەی مانگی شەش دابەشدەکرێت.

PM:12:29:19/07/2023