گۆڕانکاری لە مووچەدا دەکرێت

گۆڕانکاری لە مووچەدا دەکرێت
کوردنیوز
لە وەرزی نوێی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا گۆڕانکاری لە مووچەدا دەکرێت.
ئەحمەد شرمانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "رەشنوسی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە و چاوەڕێ دەکرێت بەمزوانە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت".
ئەحمەد شرمانی روونیشیکردەوە، لە وەرزی نوێی یاساداناندا ھەمواری مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران و ئەو یاسایانەی تایبەتن بە دۆسیەی وزە و ئاو، کاری لەپێشینەی ئەنجومەنی نوێنەران دەبن".
وتیشی"باسی لەوەشکردوە، ئەو یاسایانەی تایبەتن بە وزە و ئاو لە وەرزی نوێی یاساداناندا کاری لەپێشینە دەبن".

PM:03:40:17/07/2023