بانکی ناوەندی بۆ دابەزینی دۆلار هەنگاوی نا

بانکی ناوەندی بۆ دابەزینی دۆلار هەنگاوی نا
کوردنیوز
بانکی ناوەندی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار بڕی زیاتر لە لە (٢١٧) ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەكانەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢١٧ ملیۆن و ٧١٧ هەزار و ١٣٦ دۆلار خستە بازاڕەكانەوە كە ١٩ ملیۆن و ٩٦٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٩٧ ملیۆن و ٧٥٧ هەزار و ١٣٦ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

PM:12:14:16/07/2023