تانە لە بودجەی ساڵی 2023ی عێراق دەدرێت

تانە لە بودجەی ساڵی 2023ی عێراق دەدرێت

کوردنیوز
بەهۆی ئەوە پەرلەمانی عێراق بڕگە و ماددەی بۆ پرۆژەی بۆ بودجە زیادکردووەو گۆڕانکاری تێکردووە حکومەتی عێراق بەنیازە تانە لە كۆمەڵێك بڕگەی تری بودجەی ساڵی (2023)بدات.
رۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد نوری, ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق رایگەیاندووە، "حكومەت سكاڵای لەدادگای فیدڕاڵی تۆماركردو تانەیدا لە بودجە, تانەكەش لەچوارچێوەی (12)مادەی یاسایدا بوو, كە ئەوانیش مادەكانی (12,16,20,28,62,63,65,70,71,72,75), پەیوەستن بە گرێبەستكردن و دامەزراندن و قەرەبوو و لێبڕینی موچە".
محەمەد نوری روونیشیکردەوە، "پاساوی حكومەت ئەوەیە, یاسای بڵاوكراوە لە رۆژنامەی وەقائع كۆمەڵێك مادەی تیادایە, لەو پڕۆژەیە یاسایەدا نەبووە كە حكومەت پێشەكەشی پەرلەمانی كردووە, وێڕای زیادكردن و هەمواركردنی بڕگەكانی بودجە تیایدا, كە لایەنی دارایی تیادایەو دژی كارنامەی حكومەتە".
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکرد"لیژنەی دارایی چاوەڕوانی رێنمایەكانی جێبەجێكردنی بودجە دەكات, دوای دەرچوونی فەرمانی وەلائی بە راگرتنی كۆمەڵێك مادە لەلایەن دادگای فیدڕاڵی, بۆ راگرتنی جێبەجێكردنی ئەو مادانە".

AM:11:43:16/07/2023