کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری لەرێگەی مۆبایلەوە راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری لەرێگەی مۆبایلەوە راگەیاند
کوردنیوز
کۆميسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری یاخود نوێکردنەوەی خزمەتگوزارییەکی نوێ و ئاسانی راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد "لەمەودوا دەنگدەر دەتوانێت لە رێگەی ئۆنلاینەوە داوای خۆتۆمارکردن یان نوێ کردنەوەی بایۆمەتری بکات"
روونیشیدەکاتەوە، دەنگدەر دەتوانێت هەر لە رێگەی مۆبایلەکەشیەوە کاتی خۆتۆمارکردن یان نوێکردنەوەی بایۆمەتری دیاری بکات.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەش کرد ، هەر لە رێگەی مۆبایلەیەکەوە و بە ئۆنلاین دەتوانێت داوای وەرگرتنەوەی کارتی ئەلیکترۆنیی بکات، دوای ئەوەش داواکارییەکە دەگوازرێتەوە بۆ بنكەكانى تۆمارکردن، بەوەش بنکەکان لە پەیوەندی راستەوخۆدا دەبن لەگەڵ دەنگدەر لە رێگەی مۆبایلەوە.


ئەمەش لینکی بەرنامەکەیە:-
https://ur.gov.iq/index/org-service/10031?fbclid=IwAR21EsDR1Qogu76_Opg-dk6Ar4VdAq4myUUHM1tz0ClQeMExRgw0wra5n6s

PM:03:22:15/07/2023