بزانە ئەو فێڵە چییە کە بریکاری خۆراک لە هاوڵاتییانی دەکات؟

بزانە ئەو فێڵە چییە کە بریکاری خۆراک لە هاوڵاتییانی دەکات؟
کوردنیوز
شەوكەوت محەمەد بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لەسلێمانی ئاشکرایدەکات، ژمارەیەك بریكاری خۆراك فێڵ لەهاوڵاتیان دەكەن و بڕی پارەی زیاتر لەهاوڵاتیان وەردەگرن ئەم حاڵەتەش لەسەرتاسەری هەرێم و عێراق هەیە بەڵام تائێستا نەتوانراوە كۆنتڕۆڵ بكرێت.
ئەو دەشڵێت هەر بریكارێك پارەی زیاتری لەهاوڵاتی وەرگرت هاوڵاتیەكە دەتوانێت سكاڵای لەسەر تۆماربكات یاخود ناوەكەی بداتە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی خۆراك، لەو بارەشەوە هاوڵاتییەك كە پارەی زیاتری لێوەرگیراوە دەڵێت تائێستا بۆ هەر "نەفەر" ێك بڕی 750 دیناری داوە بە بریكاری خۆراك و نەیزانیوە لەو بڕە كەمترە.

شەوكەوت محەمەد بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك روونیشیدەکاتەوە، هەر بریكارێكی خۆراك دەبێت بۆ هەر هاوڵاتییەك 450 دینار وەربگرێت ئەگەر زیاتر لەو بڕە وەربگرێت نایاساییە.

وتیشی: هەر هاوڵاتییەك پارەی زیاتری لێوەرگیراوە دەتوانێت سكاڵا تۆماربكات و لەو بریكارەی پارە زیادەكەی لێوەرگرتووە.

PM:12:46:08/12/2022