نەوەی نوێ پشتگیریی داواکارییەکانی خوێندکاران دەکات

نەوەی نوێ پشتگیریی داواکارییەکانی خوێندکاران دەکات
کوردنیوز

دووەم رۆژە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی پێنەدانی دەرماڵە و نەبوونی خزمەتگوزاری لەبەشە ناوخۆییەکاندا خۆپیشاندانی سەرتاسەریان ئەنجامدا و بایکۆتی خوێندنیان کرد، لەمبارەوە نەوەی نوێ پشتگیریی تەواوی داواکارییەکانی خوێندکاران دەکات.

نەوەی نوێ لەراگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەم دەسەڵاتە سی ساڵە بەمەبەست دژایەتیی خوێندکاران و قوتابیان دەکات و نایەوێ نە ئێستایان هەبێت نە داهاتوو. ئەم بەناو حکومەتە ماوە بەسەرچووە شکستخواردووە گەیشتۆتە ئاستێک نە لەکاتی خوێندکاریدا دەرماڵەیەک دەداتە خوێندکاران، نە لەکاتی تەواوکردنی خوێندنیشیاندا هەلیکاریان بۆ دەستەبەر دەکات.

‏‎لەکاتێکدا دەرماڵەی هەموو خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان نزیک بە شەش ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، کە داهاتی یەک رۆژی خراپتریین و کەم داهاتتریین خاڵی سنووریی و یەک سەعاتی ئەو نەوتەیە کە بەتاڵانی دەبەن بۆ خۆیان.

ئەمە جگە لەوەی حکومەت بەڵێنەکەی ساڵی پاری نەبردە سەر و تەنها پێنج مانگ دەرماڵەییەکی کەمیان بۆ خوێندکاران سەرفکرد.

 

PM:01:39:14/11/2022