کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت تاوەکو بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێم بن هێرشەکانمان بەردەوام دەبێت

کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت تاوەکو بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێم بن هێرشەکانمان بەردەوام دەبێت
کوردنیوز

سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیاتێکی خۆی لە هێرشە موشەکییەکان بۆ سەر بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەێم راگەیاند.

سوپای پاسداران راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، تۆپخانەکانی سوپای پاسداران بە موشەک و درۆن بۆردومانی حزبە جیاخوازەکانیان لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.

سوپای پاسدانی ئێران لە راگەیاندراوەکەیاندا دەڵێت، ئەم بۆردوومانکردنە قۆناغی دووەمی بۆردوومانەکانی ماوەی رابردووە بۆسەر بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێم.

بۆردوومانەکان بەردەوام دەبێت تا وەکو ئەو بارەگایەنە هەڵدەوەشێنەوە.

دەربارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان، ئیدانەی بۆردومانەكانی ئێران دەكات و دەڵێت"بەداخەوە دیسان جارێكی تر شاری كۆیە و زڕگوێز بەر شاڵاو و پەلاماری مووشەكەكانی ئێران كەوتوون، ئیدانەی ئەم دەستدرێژییە و پێشێلكردنی خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین"

 

PM:01:12:14/11/2022