ئەبوبەکر هەڵەدنی دەڵێت هێزەکانی کوردستان بۆ پاسەوانی باخ. و قاچاخچێتی بەکارهێنراون

ئەبوبەکر هەڵەدنی دەڵێت هێزەکانی کوردستان بۆ پاسەوانی باخ. و قاچاخچێتی بەکارهێنراون
کوردنیوز
ئەبوبەکر هەڵەدنی پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوەی کوردستان لەفراکسیۆنی یەکگرتوو، دەڵێت هەرێمی کوردستانیان کردووە بە سەربازگە هەر رۆژێک هێزێکی نوێ دروست دەکرێت و ناوی سەیرسەیریان هەیە بەناوی پێشمەرگە و کۆماندۆ و زێرەڤانی و ئاڵتونی کە لە 19 وڵاتی ناتۆ زیاتر هێزی پارتی و یەکێتی چەکداری هەیە،

ئەبوبەکر هەڵەدەنی وتیشی ئەم هێزانە یان شەڕی ناوخۆیان پێکراوە، یان قاچاخچییەتی خاڵە سنورییەکان و نەوت یاخود حیمایەی باخی مەسئولەکان پێکراوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشی دەکات پارتی و یەکێتی هیچ کەسێک وەرناگرن ئەگەر سەر بە حزبەکەی ئەوان نەبێت لە کۆلێژە سەربازییەکان و ناکرێنە ئەفسەر، هەروەها %51ی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو هێزە سەربازییانە خەرجدەکرێت.

لەکاتێکدا ئەم هێزانە بیدەنگن و هیچیان پێناکرێت لەبەرامبەر دەستدرێژییەکانی ئێران و تورکیا و حەشدی شەعبی بۆ سەر هەرێمی کوردستان .


 
رۆژی سێشەممە پەرلەمانی ماوەبەسەرچووی کوردستان دەربارەی پاراستنی مافی ئاژەڵ و کەرتی کشتوکاڵ کۆدەبێتەوە، بڕیارە، بەرواری (15/11/2022) پەرلەمانی ماوەبەسەرچووی کوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات، کارنامەی دانیشتنەکە بریتییە لە:
یەکەم:
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای (بەرکارکردن وهەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵیی عێراقی).
دووەم:
دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای (پەروەردەو فێرکاری لە هەرێمی کوردستان- عێراق).
سێیەم:
خوێندنەوە دووەم بۆ پێشنیازە یاساکانی (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی کوردستان-عێراق) ، (هەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف) و (هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان-عێراق)، بەپێی ئەم کارنامەیە بێت پەرلەمان دەربارەی دەستلەکاکێشانەوەی پەرلەمانتاران هیچ بڕیارێک نەدات، لەکاتێکدا بەهۆی بەسەرچوونی ماوەی پەرلەمان، پەرلەمانتارانای فراکسیۆنی نەوەی نوێ، یەکگرتوو، نامەی دەستلەکاکێشناوەی ئاڕاستەی پەرلەمان کردووە.

PM:01:08:13/11/2022