کوردنیوز
لە کۆبوونەوەیەکی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، چوار مەرج دەستنیشانکراوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کوردنیوز کەوتووە، لە دوا کۆبوونەوە چوارچێوەی هەماهەنگیدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و کردنەوەی گرێ کوێرەی کابینەی نوێی حکومەت چوار مەرجیان داناوە، لەوانە:-
- هەڵبژاردنی حکومەتێکی نوێ لەلایەن پەرلەمانەوە بە سەرۆکایەتی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی و راگرتنی کارەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر.
- گۆڕینی یاساکانی هەڵبژاردن و کۆمسیۆن بە گوێرەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی.
- ئەنجامدانی دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی دیاریکردنی ئەو رێگەچارە یاسایی و دەستوریانەی کە دەکرێت لە رێگەیانەوە پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە
- پێویستی کۆدەنگییەکی نیشتیمانی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەیەکی دیاریکراودا.