ئەمریکا هاوکاری سەربازی رەوانەی ئۆکرانیا دەکات

ئەمریکا هاوکاری سەربازی رەوانەی ئۆکرانیا دەکات
کوردنیوز
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هاوکارییەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا زیاددەکات.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی بڕیاریدا، بڕی ٤٠ ملیار دۆلار وەک هاوکاری سەربازی بداتە ئۆکرانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ سوپای روسیادا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەمریکا بەم هاوکارییەی دەیەوێت بۆ جیهانی دەسەلمێنێت کە بەردەوامە لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا لەدژی روسیا.

رۆژی ٢٤ی شوباتی ئەمساڵ روسیا هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا دەستپێکرد و بە ملیۆنان خەڵک ئاوارەبوون و قوربانیشی لێکەوتەوە.


PM:02:16:11/05/2022