لە چ کاتێکدا روسیا جەنگ لە دژی ئۆکرانیا دەوەستێنێت؟

لە چ کاتێکدا روسیا جەنگ لە دژی ئۆکرانیا دەوەستێنێت؟
کوردنیوز
لە کۆبوونەوەیەکی ئاسایشدا لە وڵاتی ئەڵمانیا ئاشکراکرا، روسیا جەنگ لە دژی ئۆکرانیا دەوەستنێت کاتێک ئۆپەراسیۆنەکانی پێ دەنێتە مانگی سێهەمەوە.

ماڵپەڕی سکای نیوز راپۆرتێکی شیکاری بڵاوکردەوەو تێیدا روونکراوەتەوە، لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەکی ئاسایش بەڕێوەچووە کە  ٤٠ وڵات بەشدار بووە و تێیدا تاوتوێی چۆنێتی بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکان و هەوڵەکانیان بۆ تێکشکاندنی سوپای روسیا کراوە.

هەروەها پێیانوابووە کە جەنگی روسیا لە دژی ئۆکرانیا کاتێک پێدەنێتەوە مانگی سێهەمەوە دەوەستێت.

 لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوەش کرا ، پێدەچێت ڤیلادمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا جەنگ لە دژی ئۆکرانیا بوەستنێت کاتێک سوپاکەی تێکدەشکێت ئەوەش لەکاتێکدا روودەدات کە وڵاتانی رۆژئاوا پشتگیری ئۆکرانیا بکەن.

رۆژی ٢٤ی شوباتی ئەمساڵ روسیا هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا دەستپێکرد و بە ملیۆنان خەڵک ئاوارەبوون و قوربانیشی لێکەوتەوە.

AM:09:30:28/04/2022