نرخی دراوەکان لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا

نرخی دراوەکان لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا

کورد نیوز
لە کاتی کردنەوەى بازاڕدا دراوەکان گۆڕانکارییان بەسەر هاتووە و ١٠٠ دۆلار  بە زیاتر لە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.


کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ یەک شەممە "٢٧ى ئاداری ٢٠٢٢"  بە گوێرەى ئەو نرخانەى کە "کورد نیوز" لە بازاڕى دۆلارەکەى شارى سلێمانى وەرى گرتووە، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار  و ٥٠٠ دینارە و بەرزبۆتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ کەمتر لە ١٤٥ هەزار دینار دابەزی، بەمەش جموجۆڵ لە بازاڕەکانی دۆلار دروستبوو و هاوڵاتییەکی زۆر دۆلارەکانیان بۆ دینار گۆڕییەوە.


نرخەکانی دیکەش بەمشێوەن:-

١٠٠-  یۆرۆ بە ١٦٢ هەزار دینارە

١٠٠-  پاوەن بە ١٩٢ هەزار دینارە

١٠٠-  تمەن بە پێنج هەزار و ٧٠٠ دینارە
١٠٠ - لیرەی تورکی بە ١٠١٠٠ دینارە


AM:11:03:27/03/2022