نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی هەرێمدا

نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی هەرێمدا

کورد نیوز
لە کاتی کردنەوەى بازاڕدا دراوەکان گۆڕانکارییان بەسەر هاتووە و ١٠٠ دۆلار  بە زیاتر لە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.


کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ پێنج شەممە "٢٤ى ئاداری ٢٠٢٢"  بە گوێرەى ئەو نرخانەى کە "کورد نیوز" لە بازاڕى دۆلارەکەى شارى سلێمانى وەرى گرتووە، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار  و ٤٠٠ دینارە و بەرزبۆتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ کەمتر لە ١٤٥ هەزار دینار دابەزی، بەمەش جموجۆڵ لە بازاڕەکانی دۆلار دروستبوو و هاوڵاتییەکی زۆر دۆلارەکانیان بۆ دینار گۆڕییەوە.


نرخەکانی دیکەش بەمشێوەن:-

١٠٠-  یۆرۆ بە ١٦١ هەزار دینارە

١٠٠-  پاوەن بە ١٩٢ هەزار دینارە

١٠٠-  تمەن بە پێنج هەزار و ٦٥٠ دینارە
١٠٠ - لیرەی تورکی بە ١٠٢٥٠ دینارە



AM:11:13:24/03/2022