کورد نیوز:
بەڕێوبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان
راگەیەندراوێکى لەبارەى پێشبینییەکانى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێى شارەکانى هەرێمى
کوردستان، بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "پێشبینى دەکرێت ئەمڕۆ و
سبەینێ ئاسمانى شارەکانى هەرێمى کوردستان ساماڵ و پەڵە هەور بێت و ئەگەرى نمە
باران هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر و هەڵەبجە و دهۆک".
لەبارەى پلەکانى گەرماش لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە "بۆ رۆژانی
داهاتوو پلەکانی گەرما تاکوو رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بە بەردەوامی کەمێک روو لە بەرز بوونەوە دەکەن بە ٣ تاکو ٤ پلەی سیلیزی".