زانیارى نوێ لەبارەى پێشبینییەکانى کەشوهەواى شارەکانى هەرێم

زانیارى نوێ لەبارەى پێشبینییەکانى کەشوهەواى شارەکانى هەرێم

کورد نیوز:

شارەزایەکى کەشناسى دیارى عێراق پێشبینیدەکات شەپۆلى سەرما و دابەزینى زیاترى پلەکانى گەرما هەتا رۆژى دووشەممەى داهاتوو بەردەوام بێت.

کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

سادق عەتییە، شارەزاى کەشناسى دیارى عێراق لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "شەپۆلى سەرما و دابەزینى زیاترى پلەکانى گەرما بەتایبەتى لە شەودا هەتا رۆژى دووشەممەى داهاتوو بەردەوام دەبێت و شارەکانى هەرێمى کوردستان زیاتر کاریگەر دەبن بە دابەزینى پلەکانى گەرما".

وتیشى "شەپۆلى باران بارین لە شارەکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و بارینى بەفر لە بەرزاییەکانى ئەو شارانە هەتا ئێوارەى رۆژى هەینى بەردەوام دەبێت و پێشبینى ئەوەش دەکرێت کە بەفربارین ناوچە نزمەکان و سەنتەرى شارى سلێمانى، بگرێتەوە".

ئاماژەشى بەوە کرد "پێشبینى دەکرێت لە شەوى هەینى و بەرەبەیانى رۆژى شەممە شەپۆلێکى تەم شارى سلێمانى و چەند ناوچەیەکى شارى هەولێر بەتایبەتى باکورى هەولێر و شارى دهۆکیش بگرێتەوە".


AM:11:30:28/01/2022