کورد
نیوز:
بەڕێوبەرى
کەشناسى سلێمانى هۆشدارى دەدات بە هاووڵاتیان و ئاماژە بەوە دەکات کە شەختە دروست
دەبێت.
لە
راگەیەندراوێکدا ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی
ئاماژەى بەوە کرد "پێشبینى دەکرێت کاریگەریى شەپۆلى بەفربارین ئەمشەو و
سبەینێ هەینى بەردەوام بێت و کەشوهەوا بە ناجێگیرى دەمێنێتەوە و شەختە دروست
دەبێت.
ئاسۆ
کەمال داوا لە هاوڵاتیان دەکات له‌كاتی كاری زۆر پێویستدا نه‌بێت هاتوچۆ نه‌كه‌ن
و بەپێویستى دەزانێت کە شۆفێران پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن، چونکە شەختە
دروست دەبێت.
روونیشیکردەوە
"بەهۆى ئەو شەپۆلەوە ئاستى بینین کەمدەبێتەوە جوڵه و ئاراسته‌ی با مامناوه‌ند
ده‌بێت، هه‌ندێك جاریش چالاك ده‌بێت، به‌ئاراسته‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵات بۆ باشور وه
پله‌كانی گه‌رما نزمه و له‌شه‌ودا زیاتر نزم ده‌بێته‌وه".