کورد نیوز:
بەڕێوبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان
راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە شەپۆلێکى تر‌ى بەفربارین
دەستى پێکردووە و سەنتەرەکانى شارى دهۆک و هەولێریش دەگرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەى کەشناسیدا هاتووە "هەر وەکو پیشبینیمان
کردبوو لە ڕاگەیاندراوەکانى پێشووماندا شەپۆلی بەفر بارین لە ئێوارە وە دەستیپێکردوە
لە ڕۆژئاوای هەرێمه‌وه پاشان ناوچە شاخاویەکانى دهۆک و سەنتەرى شاریشى گرتەوە و
گه‌يشته ناوچه شاخاويه‌كانى هه‌ولێر و ده‌ورو به‌رى و پێشبينيش ده‌كرێ ئه‌م شه‌پۆله
به‌رده‌وام بێت سه‌نته‌رى شاري هه‌ولێر به ته‌واوى بگرێته‌وه بهتێكهڵهى به‌فر
و بارانه‌وه".
ئاماژە بەوەش کراوە "پاشان له دره‌نگانى شه‌ودا به‌ره‌و
ناوچه‌كانى ڕاپه‌ڕين و ناوچە شاخاويه‌كان سلێمانى ده‌ڕوات و له به‌ره‌به‌يانى ڕۆژي
پێنج شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت ته‌واوى ناوچه شاخاويه‌كانى سلێمانى و سه‌نته‌رى شارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ده‌گرێته‌وه
به‌رده‌وام ده‌بێت تا شه‌وى هه‌ينى پله‌كانى گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به (2-4) پله‌ى سيليزى و مه‌وداي بينين كه‌مده‌بێته‌وه
بۆ (2-3) كلم".
لە راگەیەندراوەکەدا تێبینى ئەوە دراوە:
1- هه‌ندێك له ناوچه‌كانى گه‌رميان و كه‌ركووك پێشبينى دهكڕي
به‌فرێكى كه‌مى لێببارێ
2- ناوچه‌كانى ده‌شتى
هه‌ولێر و هه‌ندێك له ناوچه‌كانى گه‌رميان ته‌نها بارانى لێ ده‌بارێ
3- له كاته‌كانى
به‌يانى زوودا به‌فر بارين چڕ ده‌بێته‌وه له ناوچه شاخاويه‌كانى دهۆك و ڕاپه‌ڕين
و پێنجوێن و ده‌ورو به‌رى