نرخى دۆلار و تمەن لە داخستنى بازاڕدا گۆڕانکارییان بەسەردا هات

نرخى دۆلار و تمەن لە داخستنى بازاڕدا گۆڕانکارییان بەسەردا هات

کورد نیوز:

لەداخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار و تمەن گۆڕانکارییان بەسەرداهات و دۆلار کەمێک بەرزبوەوە و تمەنیش دابەزى.

بەگوێرەى ئەو نرخانەى کە کورد نیوز لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى وەرى گرتووە، لەداخستنى بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٤٠٠ دینار جێگیرکرا لەکاتێکدا لەکردنەوەى بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو.

هەروەها تمەنى ئێرانیش بەراوورد بە کردنەوەى بازاڕ نرخەکەى دابەزى و ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و٧٣٥ هەزار تمەن جێگیرکرا لەکاتێکدا لەکردنەوەى بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧١٧ هەزار تمەن بوو.

نرخى دراوەکانى تریش بەم جۆرەیە:

١٠٠ ئێرۆ بە ١٦٧ هەزار دینارە

١٠٠ پاوەن بە ٢٠١هەزار دینارە

١٠٠ دۆلار بە ١٢٥٠ لیرەى تورکییە


PM:04:40:19/01/2022