دەزگاى ناوەندى ئامارى عێراقى : بەکارهێنەرانى هێڵى مۆبایلى زیرەک لەسەرتاسەرى وڵاتتدا گەیشتۆتە 39 ملیۆن بەشداربوو

دەزگاى ناوەندى ئامارى عێراقى : بەکارهێنەرانى هێڵى مۆبایلى زیرەک لەسەرتاسەرى وڵاتتدا گەیشتۆتە 39 ملیۆن بەشداربوو
کوردنیوز
دەزگایەکى تایبەتمەندى عێراقى ئامارى بەکارهێنەرانى هێڵى مۆبایلى زیرەکى لەسەرتاسەرى عێراقدا لەماوەى 2 ساڵى ڕابردوودا ئاشکرا کرد، دەشڵێت " 39 ملیۆن بەشدارى هێڵى مۆبایلى زیرەک هەبووە"

لەڕاپۆرتێکدا کە کۆپیەکى بەدەستى "کوردنیوز" گەیشتووە، دەزگاى ناوەندى ئامارى عێراقى "18ى کانوونى دووەمى 2022"  ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە:" ژمارەى بەشداربووانى هێڵەکانى مۆبایلى زیرەک بەهەرێمى کوردستانیشەوە لەماوەى دوو ساڵى ڕابردوودا گەیشتۆتە 39 ملیۆن و 300 هەزار بەشداربوو".

ئەوەشى ڕوونکردۆتەوە، چڕى ئەو جۆرە مۆبایلە بەکارهاتووانە گەیشتۆتە 97% بۆ هەر 100 کەسێک.

ئەو دەزگایە دەشڵێت، ژمارەى بەشداربووانى هیڵە لاسکلیکەکانى بەشداربووانى پەیوەندیە گشتى و زانیارییەکان بە( ئەمنیى و نیشتیمانیەوە) گەیشتۆتە 681 هەزاربەشداربوو، ژمارەى هێڵى تەلەفۆنە جێگرەکانیش (زەمینیەکان) لەپارێزگاکانى عێراق جگە لەهەرێمى کوردستان لەساڵى 2020 گەیشتۆتە 2 ملیۆن و 151 هەزار هێڵ ئەو ژمارەیە لەچاو ساڵى 2019 بەڕێژەى 1.2% بەرزبۆتەوە.


ن.زەنگەنە







PM:01:44:18/01/2022