کەشناسی هەرێم لەبارەی دۆخی کەشوهەواوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم لەبارەی دۆخی کەشوهەواوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کورد نیوز

کەشناسی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێ شەممە لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام سبەی چوارشەممە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

سەبارەت بە پلەکانی گەرماش، سبەی یەک پلە بەرزدەبێتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر کەشناسی هەرێم روونیکردبوویەوە کە لەم هەفتەیەدا شەختە دروستدەبێت و پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداری لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بن.

PM:12:17:28/12/2021