کورد نیوز:
کەشناسی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە بڵاوکردەوە و ئاشکرایدەکات "ئەم شەپۆلی سەرماو سۆڵە
بەردەوام دەبێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە "لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی باران
بارین بەردەوام دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت".
لەلایەکی دیکەوە کەشناسی عێراقیش بڵاویکردۆتەوە،
لە ناوچەکانی هەرێمى کوردستان و ناوەڕاستی عێراق، باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش
دادەبەزن لەگەڵ بوونی بایەک.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەرێمی
کوردستانیش پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی زۆر
دادەبەزن و جار جار بایەکیشی لەگەڵدا دەبێت.